ووڵاتی ئه‌فریقای باشوور پاره‌یه‌كی زۆر ته‌رخان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی شه‌رفی به‌ڕێوه‌بردنی پاڵه‌وانیه‌تی جامی جیهانی (2010) بۆ تۆپی پێ .
له‌ڕاپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ له‌ڕۆژنامه‌كانی ئه‌فریقای باشووره‌وه بڵاوكرایه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا كه ووڵاتی ئه‌فریقای باشوور بڕی (30)ملیار ڕاند كه‌ده‌كاته (3,7) ملیار دۆلار ته‌رخان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی شه‌ره‌فی به‌ڕێوه‌بردنی جامی جیهانی (2010) ی تۆپی پێ .
له‌و ڕأپۆرته‌دا كه له‌لایه‌ن دوڵه‌تی ئه‌فریقاوه ئاڕاسته‌ی ڕۆژنامه‌كان كرا بریكاری وه‌رزش و لاوانی ئه‌فریقای باشوور له (بریتوریا)ی پایته‌خته‌وه ده‌ڵێت .
"له نیوه‌ی ته‌مه‌نی ده‌ستبه‌كاربوونمدا له‌كاره‌كه‌م به ڕێژه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی پاره‌كانم ته‌رخانكردووه بۆ جێبه‌جێكردنی یاریگا بۆ ئه‌نجامدانی یاریه‌كان, وه‌به‌م هه‌ڵمه‌ته‌یش توانیومانه زیاد له‌پێویست ئه‌و شتانه‌ی پێویسته بیانكه‌ین ئه‌نجامیان بده‌ین, بۆیه مافێكی مه‌شروعی خۆمانه داوای شه‌ره‌فی به‌ڕێوه‌بردنی یاریه‌كانی جامی (2010) ی تۆپی پێ بكه‌ین.
