هه‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێرو قوه‌جه‌ویه‌ی نوێنه‌ری عێراق له‌دوو ڕوبوڕوبونه‌وه‌ی جیادا به‌رامبه‌ر دوو یانه‌ی كوێتی ده‌بنه‌وه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ یاریه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا له‌نێوان یانه به‌شداربوه‌كانی خوله‌كه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و قوه‌جه‌ویه وه‌ك نوێنه‌ری عێراق له‌یاری ئه‌مڕۆیاندا ڕوبه‌ڕوی دوو یانه‌ی كوێتی ده‌بنه‌وه، یانه‌ی هه‌ولێر كه‌له‌گروپی چواره‌مدایه‌و له‌یاری جه‌وله‌ی یه‌كه‌مدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی غه‌رافه‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی پێشوی خولی قه‌ته‌ری به‌گۆڵێك یه‌كسان بوو، له‌م یاریه‌داو له‌یاریگای كوێت به‌رامبه‌ر یانه‌ی قادسیه‌ی كوێت ده‌وه‌ستێته‌وه، كه‌ئه‌م یانه‌یه‌ی دوایی له‌یاری یه‌كه‌مدا پاش بردنه‌وه‌ی له‌یانه‌ی باختاكۆری ئۆزبه‌كستانی بوه خاوه‌نی سێ خاڵ و له‌پله‌ی یه‌كه‌می گروپه‌كه‌یدا دێت و یانه‌ی هه‌ولێریش به‌كۆكردنه‌وه‌ی یه‌ك خاڵ له‌پله‌ی سێهه‌مدا دێت بۆیه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئه‌م یاریه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێبێنێت و به‌ره‌و پله‌كانی پێشه‌وه هه‌نگاوبنێت.
یانه‌ی قوه‌جه‌ویه‌ش وه‌ك یانه‌ی دووه‌می عێراق له‌گروپی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه گیرساوه‌ته‌وه‌و پاش ئه‌وه‌ی یاری یه‌كه‌می به‌سه‌ركه‌وتووی به‌رامبه‌ر یانه‌ی وه‌صڵی ئیماراتی به‌گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی پێهێنا ده‌یه‌وێت له‌م یاریه‌یدا كه‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی كوێتی كوێتی ده‌وه‌ستێـته‌وه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێت و ببێته خاوه‌نی شه‌ش خاڵ.
