ئه‌مشه‌و به‌چه‌ند یاریه‌ك ململانێكانی هه‌فته‌ی بیست و نۆی خولی كاڵچۆی یانه‌كانی ئیتاڵیا ده‌ستپێده‌كات و كێبركێكان بۆكۆكردنه‌وه‌ی خاڵ قوڵترده‌بێته‌وه.
بڕیاره ئه‌مشه‌و له‌هه‌فته‌ی بیست و نۆی خولی كاڵچۆی ئیتاڵیادا چه‌ند یاریه‌كی به‌هێز ببینرێت و كێبركێی خاڵ كۆكردنه‌وه له‌نێوان یانه‌كان چڕتربێته‌وه به‌تایبه‌ت هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی پێشه‌نگ و ڕۆمای دووه‌می ریزبه‌ندی، له‌و یاریانه‌ی كه‌به‌گرنگ داده‌نرێت، ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی پایته‌ختی ئیتاڵیا "لازیۆ و رۆما" ده‌بێت ئه‌م یاریه كه‌له‌یاریگای یانه‌ی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ هه‌ردولا جێی گرنگی ده‌بێت به‌تایبه‌ت یانه‌ی ڕۆما، چونكه ئه‌م یانه‌یه ده‌یه‌وێت به‌رده‌وامی بداته بردنه‌وه‌كانی و له‌دواكه‌وتنی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ركابه‌ری به‌رده‌وامبێت كه‌ئێستا به‌كۆی 6 خاڵ له‌دوای ئه‌و یانه‌وه دێت، یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانیش كه‌به‌كۆكردنه‌وه‌ی 67 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی گرتووه، له‌مشه‌ودا له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی جه‌نه‌وا ده‌بێته‌وه، ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه بردنه‌وه تاكه ئامانجیه‌تی و نایه‌وێت هی ئه‌نجامێكی تر جگه له‌سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێت، چونكه جگه له‌و ئه‌نجامه ڕێ بۆ یانه‌ی رۆما خۆش ده‌كات پله‌ی یه‌كه‌می لێوه‌ربگرێت.
جگه له‌مانه‌ش ئه‌م یاریانه به‌پێی ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه ئه‌نجامده‌درێت:
تۆرینۆ * ئۆده‌نێزی ، پارما * پالێرمۆ ، ناپۆلی * فیۆرنتینا ، میلان * سامبدۆریا ، لیڤۆرنۆ * ریجینا ، ئیمپۆلی * یۆڤه‌نتۆس ، كاتانیا * سینا ، كالیاری * ئه‌تڵه‌نتا'
