یاریزانی به‌توانای به‌رازیلی و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئه‌مجاره‌ش له‌پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی دورخرایه‌وه‌و پێناچێت له‌یاریه‌كه‌ی شه‌وی داهاتوو به‌شداربێت.
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ی كه‌ئه‌مڕۆ "فرانك ڕیكارد"ی هۆڵه‌ندی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی وه‌ك پێكهاته‌ی یاریزانان بۆ یاریه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی فالنسیای هاونیشتمانی بڵاویكرده‌وه، یاریزانی به‌توانای به‌رازیلی و یانه‌كه "ڕۆناڵدینیۆ" به‌دی ناكرێت و ئه‌مجاره‌ش په‌راوێزخراوه.
له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ستنیشاننه‌كردنی ئه‌و یاریزانه له‌پێكهاته‌كه‌دا به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه بۆ بڕیاره‌كانی ڕیكاردی ڕاهێنه‌ریان گێڕایه‌وه‌و به‌ئه‌ركی خۆیان نه‌زانی ده‌ست له‌كاروباره‌كانی ڕاهێنه‌ر وه‌رده‌ن، لای خۆشیه‌وه ریكارد ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه‌به‌شدارینه‌كردنی ڕۆناڵدینیۆ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به پێكانه‌وه نیه، به‌پێجه‌وانه‌وه په‌یوه‌ندی به‌وهۆكاره‌وه هه‌یه كه‌له‌یاری پێشوشدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئه‌لمیریا به‌شداری پێنه‌كرا، چونكه به‌وته‌ی ناوبراو به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی ڕاهێنانی یانه‌كه‌دا بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كانی هه‌فته‌ی بیست و هه‌شت كه‌به‌رامبه‌ر ئه‌لمیریا ده‌بونه‌وه، كه‌مته‌رخه‌می نواندووه‌و وه‌ك پێویست ئاستی نه‌بووه. ئه‌مه‌ی خواره‌وه ته‌واوی پێكهاته‌كه‌یه كه‌بۆ یاریه‌كه‌ی شه‌وی داهاتوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی فالنسیا كه‌له‌میانی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی پێش كۆتایی جامی مه‌له‌كی ئیسپانیا ئه‌نجامده‌درێت.
گۆڵچی: ڤاڵدێز ، بینیتۆ.
به‌رگری: پویۆڵ ، میلیتۆ ، تورام ، زامبرۆتا ، ئه‌بیداڵ ، سلفینیۆ.
ناوه‌ڕاست: یایا تۆرێ ، ئیدمیلسۆن ، ئینێستا ، جافی.
هێرشبردن: گودیۆنسن ، هێنری ، ئیتۆ ، بۆیان.