ه‌مڕۆ 4 شه‌ممه 19/3 له میانه‌ی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی دوه‌می قۆناغی یه‌كه‌می شه‌شه‌مین خولی یانه قاره‌مانه‌كانی ئاسیا، یانه‌ی هه‌ولێر له یاریگای (محه‌مه‌دئه‌لحه‌مه‌د) له كوێت له‌گه‌ڵ یانه‌ی قادسییه‌ی كوێتی یاریكرد، یارییه‌كه 1 _ 1 گۆڵ كۆتایهات، له ده‌قه‌ی 27 گیمی یه‌كه‌م یانه‌ی هه‌ولێر له‌ڕێگه‌ی یاریزان (ئه‌حمه‌دسه‌ڵاح) به‌لێدانی په‌نالتی گۆڵی یه‌كه‌می بۆ هه‌ولێر كرد، له گێمی دوه‌مدا یاریزانانی هه‌ولێر ویستیان پارێزگاری له‌و گۆله بكه‌ن و زۆربه‌ی كات له دواوه یارییان ده‌كرد ئه‌مه‌ش مۆڵه‌تیكی باشیدا به قادسییه تا له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان به‌رده‌وام بن، تا له ده‌قه‌ی 81 یاریزان (خه‌له‌ف سه‌لامه) گۆڵی به‌رامبه‌ری بۆ قادسییه تۆماركرد، هه‌ر ئه‌مڕۆ له هه‌مان قاره‌مانكورێتیدا یانه‌ی جه‌وییه بووه میوانی یانه‌ی كوێتی كوێتی، پاشئه‌نجامدانی یارییه‌كی ئاست مامناوه‌ند 0 _ 0 گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون، له‌م یارییه‌دا گۆڵچی جه‌وییه (وسام كاسد) ڕۆڵی سه‌ره‌كی بینی له پارێزگاریكردن له گۆڵه‌كه‌ی، به‌م ئه‌نجامانه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر به 2 خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی كۆمه‌ڵی ( D ) دایه و جه‌وییه به 4 خاڵ و جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی سایبای ئێرانی له پله‌ی دوه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی گروپی ( B ) دایه.