ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی پورتوگالی و یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگایزی به‌نیازه‌له شاری (دۆسلدۆرف) ی ئه‌ڵمانی و له‌یاریه‌كی دۆستانه‌ی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و یۆنان جوانترین یاری پێشكه‌ش بكات .
ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال (لویس فلیپ سكۆلاری) به‌ڕازیلی ڕایگه‌یاند :ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ی ده‌ستنیشانكراوه بۆ یاریه دۆستانه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌نێوان پورتوگال و یۆنان, له‌په‌ڕی توانایدایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی باش .
سكۆلاری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌له‌نێو هه‌ڵبژارده‌كه‌دا (كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ) پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و ئومێدی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت ئه‌و په‌ڕی توانای بخاته گه‌ڕ بۆ بردنه‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌ی وكردنی چه‌ند گۆڵێكی جوان .
له‌وكۆڕه‌ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌ی له‌لایه‌ن سكۆلاریه‌وه سازدرابوو, ناوبراو ووتی "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژارده‌ی یۆنان پورتوگالی له جامی ئه‌وروپای 2004 بێبه‌شكرد, به‌ڵام من هه‌رگیز ئه‌و یاریه له‌بیر ناكه‌م, چونكه به‌ڕاستی یاریزانانی پورتوگال به‌ڕۆحێكی به‌رزه‌وه هه‌وڵیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی جامه‌كه ده‌كر بۆیه له باوه‌ڕه‌دام هه‌ركاتێك بمانه‌وێت ئامانجی باشمان هه‌بێت پێویستیمان به‌جۆره یارییانه ده‌بێت.
