ئه‌مشه‌و تۆتی و هاوڕێكانی له‌یانه‌ی ڕۆمای ئیتاڵی بێده‌نگ كران و سنورێك بۆ هه‌ڕه‌شه‌و بردنه‌وه‌كانیان دانرا.
پاش چه‌ندین بردنه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌خول و پاڵه‌وانێتیه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان، ئه‌مشه‌و تۆتی و هاوڕێكانی له‌یانه‌ی ڕۆمای ئیتاڵی شه‌ربه‌تی دۆڕانیان پێنۆشكراو ده‌مكوت كران، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی له‌یاری لوتكه‌یی هه‌فته‌ی بیست و نۆی خولی كاڵچۆی وڵاته‌كه‌یاندا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی لازیۆی هاوشاری خۆی دوچاری شكست هات و به‌دوگۆڵ به‌رامبه‌ر سێ گۆڵ ڕوبه‌ڕوی دۆڕانێكی نه‌خوازراو بوه‌وه، هه‌رچه‌نده یانه‌ی ڕۆما له‌خوله‌كی 31 توانی له‌ڕێی "تادێی" به‌رازیلیه‌وه گۆڵی پێشكه‌وتن تۆماربكات، به‌لام هه‌رزوو له‌كۆتا خوله‌كی یاریه‌كه‌دا گۆڵی یه‌كسانی له‌ڕێی یاریزان "باندێف"ه‌وه لێكرایه‌وه، گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات، له‌گێمی دووه‌مداو له‌خوله‌كی 57 یانه‌ی لازیۆی خاوه‌ن یاریگا به‌هۆی لێدانێكی سزاوه كه‌یاریزان "تۆماسۆ ڕۆكی" ئه‌نجامیدا گۆڵی دوه‌می تۆماركرد، پاش پێنج خوله‌ك له‌م گۆڵه "پیرۆتا"ی ئیتاڵی گۆڵی یه‌كسانی بۆ یانه‌ی ڕۆما تۆماركرده‌وه، له‌خوله‌كی كۆتایی یاریه‌كه‌دا یانه‌ی لازیۆ به‌تۆماركردنی گۆڵی بردنه‌وه له‌ڕێی یاریزانی سویسری "بیهرامی" یانه‌ی ڕۆمای بێ هیواكردو بردنه‌وه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ی وه‌ستاندو دیاریه‌كی به‌نرخی پێشكه‌شی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ركابه‌ری ڕۆما كرد، له‌كاتێكدا ئه‌م یانه‌یه له‌هه‌مان خول و هه‌فته‌دا نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌رامبه‌ر یانه‌ی جه‌نه‌وا به‌ده‌ستبێنێت و به‌یه‌كسان بونی به‌گۆڵێك بۆ هه‌ردولا بوه خاوه‌نی خاڵێك و به‌كۆی "68" خاڵ و به‌جیاوازی حه‌وت خاڵ له‌گه‌ڵ ڕۆما له‌پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه مایه‌وه.گۆڵه‌كانی ئه‌م دیداره‌ش یاریزانان "سوزاۆ" له‌خوله‌كی 11 بۆ ئه‌نته‌ر و "ماركۆ بۆرییلۆ" له‌خوله‌كی 85 بۆ جه‌نه‌وا، تۆماركران.
جگه له‌م دیدارانه‌ش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌م ئه‌نجامانه كۆتاییان هات:
تۆرینۆ0*1ئۆده‌نێزی ، پارما2*1پالێرمۆ ، ناپۆلی2*0فیۆرنتینا ، میلان1*2سامبدۆریا ، لیڤۆرنۆ1*1ریجینا ، ئیمپۆلی0*0یۆڤانتۆس ، كاتانیا0*0سینا ، كالیاری1*0ئه‌تڵه‌نتا.
