یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی پاش بردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی توانی یانه‌ی ئه‌رسناڵی ركابه‌ری تێپه‌ڕێنێت و پێگه‌ی خۆی له‌پله‌ی یه‌كه‌می پته‌وتربكات.
ئه‌مشه‌و له‌میانی دوو یاری دواخراوی خولی پریمه‌رلگای ئینگلیزی‌دا هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌رو بۆڵتۆن له‌لایه‌ك و تۆتنهام و چێَلسی له‌لایه‌كی تره‌وه به‌یه‌ك گه‌شتن، یاری یه‌كه‌میان كه‌دیداری نێوان هه‌ردو یانه‌ی مانچشته‌رو بۆڵتۆن بوو، له‌میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی بیست و نۆ ئه‌نجامدرا كه‌به‌هۆی به‌شداریكردنی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد له‌كاسی ئینگلته‌را بۆ ئه‌م كاته دواخرا، یاریه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی یه‌كه‌م به‌دو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی هات، كه‌یاریزانی به‌توانای پرتوگالی "ڕۆناڵدۆ" له‌خوله‌كه‌كانی "10 و 20" تۆماریكرد، به‌مه‌ش یانه‌ی ناوبراو كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 70 خاڵ و به‌جیاوازی سێ خاڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌رسناڵی ركابه‌ری له‌پله‌ی یه‌كه‌م مایه‌وه.
یاری دوه‌میش كه‌له‌نێوان تۆتنهام و چێَلسی ئه‌نجامدرا یاریه‌كی هه‌فته‌ی بیست و حه‌وتی خوله‌كه‌بوو به‌هۆی ئه‌نجامدانی یاری كۆتایی جامی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلته‌را له‌نێوان هه‌ردو یانه بۆ ئێستا دواخرا، ئه‌م یاریه به‌یه‌كسانی و به‌چوار گۆڵ بۆ هه‌ردولا كۆتایی هات، ئه‌م یه‌كسانیه كۆی خاڵه‌كانی چێَلسی بر 65 خاڵ به‌رزكرده‌وه‌و له‌پله‌ی سێهه‌مدا مایه‌وه، یانه‌ی تۆتنهامیش به‌كۆی 36 خاڵ له‌پله‌ی یانزه‌هه‌مینی ڕیزبه‌ندی مایه‌وه.
