ئه‌مڕۆ 4 شه‌ممه 19/3 یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی له ئه‌نته‌رنێت ئاشكرایكرد كه هێرشبه‌ری به‌ناوبانگی یانه‌كه‌یان و هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا (رۆدڤان نیستلرۆی) ته‌مه‌ن 31 ساڵ، به هۆی پێكانێك له پاژنه‌ی لای ڕاستیدا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه شه‌ش هه‌فته له یاریگاكان دورده‌كه‌وێته‌وه، بڕیاره نیسته‌لرۆی له پێش یاری ریاڵ له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه له 7/5 بگه‌ڕێته‌وه ناو یاریگاكان، جیگه‌ی ئاماژه بۆكردنه نیسته‌لرۆی به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌وه بۆ چوار یاری ده‌چێت به‌شداری ناكات له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی، نیسته‌لرۆی تا ئێستا 12 گۆڵی كردووه له خولی ئیسپانیا له‌م ساڵ دا.