ئه‌مشه‌و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له‌به‌رده‌م ئه‌ركێكی قورس‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌و بۆ ڕزگاربون له‌مردن پێویستی به‌موعجیزه هه‌یه.
بڕیاره ئه‌مشه‌و له‌میانی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ی "فالنسیا و به‌رشه‌لۆنه" به‌یه‌ك بگه‌ن، یاریه‌كه له‌یاریگای یانه‌ی "مێستایا"ی تایبه‌ت به‌یانه‌ی یه‌كه‌م به‌رێوه‌ده‌چێت و یاریه‌كی گرنگ و به‌هێزی لێ چاوه‌ڕوانده‌كرێت، یانه‌ی فالنسیا كه‌له‌یاری پێشوداو له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ئه‌نجامێكی تاڕاده‌یه‌ك باش هاته ده‌ره‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كسانی و به‌گۆڵێك بۆ هه‌ردولا یاریه‌كه كۆتایی هات، به‌لام تۆماركردنی ئه‌و گۆڵه‌ی فالنسیا گرنگی بۆ ئه‌م یاریه ده‌بێت و گه‌ربتوانێت له‌م یاریه‌دا پارێزگاری له‌تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی بكات ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌و یاری كۆتایی هه‌نگاوده‌نێت، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بۆ ئه‌م یاریه ئه‌ركی قورسه، چونكه له‌لایه‌ك هه‌ندێك له‌یاریزانه باشه‌كانی به‌هۆی پێكانه‌وه‌ی به‌شدارنابن، له‌لایه‌كی تره‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ڕوبه‌ڕوی یانه‌یه‌كی وه‌ك فالنسیا ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئێستا هه‌ردوو یانه به‌هۆی نزمی ئاستیانه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام به‌پێی هه‌موو پێشبینیه‌كان یانه‌ی به‌رشه ده‌توانێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستیبهێنێت.
جێی ئاماژه‌یه شه‌وی ڕابردوو یانه‌ی خیتافی توانی به‌كۆی ئه‌نجامی یاری چون و گه‌ڕانه‌وه "4*2" به‌سه‌ر یانه‌ی ڕایسینگ سه‌ربكه‌وێت و خۆی بگه‌یه‌نێته یاری کۆتایی.
