پێده‌چێت یاریزانی به‌ناوبانگی ئینگلته‌را و یانه‌ی لۆس ئه‌نجلس گالاكسی (دیڤیدبیكام) بتوانێت ئاواتی خۆی بێنیته‌دی به‌ئه‌نجامدانی یاری ژماره 100 بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را، پاشئه‌وه‌ی ناوی له لیستی ئه‌و 30 یاریزانه‌دا هات كه ڕاهینه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ئیتاڵی (ڤابیۆكابیلیۆ) ئاشكرای كردن و بانگی كردن بۆ یارییه دۆستانه‌كه‌ی ئینگلته‌را له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا كه بڕیاره ڕۆژی 4 شه‌ممه‌ی داهاتوو له ستادیۆمی (دۆفرانس) له پاریس بكرێت، بیكامی 32 ساڵ گه‌ر بتوانێت یاری بكات له‌م یارییه‌دا ئه‌وه ئاواتی به‌شداری كردنی له 100 یاری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را دیێته دی.
