له یاریه‌كی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوه‌یت و عێراق به‌بێگۆڵ یه‌كسان بوون .
به‌مه‌به‌ستی خۆ ئاماده‌كردن بۆ یاری دووه‌میان له یاریه‌كانی پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كانی ئاسیادا بۆ تۆپی پێ ، دوێنی َ له یاریه‌كی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوه‌یت میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی كرد و هه‌ردوو لا به‌بێگۆڵ یه‌كسان بوون .د
جێی باسه وه‌ك پیشاندانی توانا‌و ئاماده‌یی خۆی بۆ یاری دووه‌می عێراق یونس محمودی گۆڵكاری هه‌ڵبژارده‌كه دوای چاك بوونه‌وه‌ی له‌پێكان له‌م یاریه‌دا به‌شداری كرد .
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ڵبژارده‌ی به‌حره‌ین میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانی كرد‌و به تاكه گۆڵێكی یاریزان محه‌مه‌د حسه‌ین له‌ده‌قه‌ی 66 دا به‌حره‌ینی خاوه‌ن یاریگا توانی له ئێرانی میوانی بباته‌وه .
