ڤاله‌نسیای ئیسپانی به‌رشه‌ی له‌خه‌و هه‌ستاندوو له‌و خه‌ونه خۆشه‌ی كرد كه‌به‌جامی مه‌لیكه‌وه ده‌یبینی .
ئه‌گه‌رچی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی به‌ئومێدێكی زۆره‌وه ده‌یڕوانیه جامی مه‌لیكی ئیسپانیا‌و به‌نیازی به‌ده‌ستهێنانی یه‌كه‌مین جامی ئه‌مساڵی بوو, به‌ڵام یانه‌ی ڤالنسیا بێهیوای كرد و له‌نێو یارگای خۆیدا به‌سێ گۆڵی جوان له‌به‌رامبه‌ری دووگۆڵی به‌رشه‌دا یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌و به‌و شێوه‌یه‌ش توانی بۆ یاری كۆتای و بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ یانه‌ی خیتافیدا به‌ڕێبكه‌وێت .
له‌م یاریه‌دا كه‌به‌یاری گه‌ڕانه‌وه ده‌ژمێردرا بۆ یانه‌ی ڤاله‌نسیا و دوای ئه‌وه‌ی له‌یاری ڕۆیشتنیشدا له نێو یارگای كه‌ته‌لۆنی به‌رامبه‌ر بوون به یه‌ك گۆڵ, ڤاله‌نسیا توانی به‌شێكی زۆر له هێرشه‌كانی به‌رشه‌لۆنه له‌نێو هێڵی جه‌زادا په‌ك بخات و سودیش له ئاماده‌نه‌بوونی میسی و ڕۆناڵدینهۆ وه‌ربگرێت و به‌ته‌واوی خه‌ونی به‌شه‌لۆنه‌ش له‌باربه‌رێت به جامی مه‌لیكی ئیسپانیاوه.
