ه‌مشه‌و له‌ولاتانی ئه‌وروپا كێبركێی و ململانێی خوله ناوخۆییه‌كانی ئه‌و كیشوه‌ره به‌ئه‌نجامدانی چه‌ند یاریه‌ك ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
بڕیاره ئه‌مشه‌و له‌یاریگاكانی ئه‌وروپا تیپی تۆپی پێی یانه‌كانی ئه‌و كیشوه‌ره له‌میانی خوله ناوخۆییه‌كاندا چه‌ند یاریه‌كی به‌هێز ئه‌نجامبده‌ن و ململانێكان له‌پێناو كۆكردنه‌وه‌ی خاڵ و هه‌نگاوناو به‌ره‌و پێش ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، له‌وانه له‌هه‌فته‌ی بیست و نۆی خولی لالیگای ئیسپانی دوو یاری به‌ڕێوه‌ده‌چن، له‌یاری یه‌كه‌مدا هه‌ردوو یانه‌ی "مایۆركا و دیپۆرتیڤۆ" به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، یاری دووه‌م كه‌به‌یاریه‌كی به‌هێز ناوده‌برێت ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردو یانه‌ی "ئیشبیلیه و ئه‌تڵه‌تیكۆ مه‌درید" ده‌بێت.
له‌هه‌مان هه‌فته‌دا به‌لام له‌خولی كاڵچۆی ئیتاڵی ئه‌م یاریانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجامده‌درێن:
پالێرمۆ * جه‌نه‌وا ، ریجینا * ناپۆلی ، سینا * پارما ، سامبدۆریا * كالیاری ، ئۆده‌نێزی * لیڤۆرنۆ ، ئه‌تڵه‌نتا * كاتانیا ، رۆما * ئیمپۆلی ، تۆرینۆ * میلان ، فیۆرنتینا * لازیۆ ، ئه‌نته‌رمیلان * یۆڤانتۆس.
هه‌فته‌ی سی و یه‌كی خولی پریمه‌رلیگای ئینگلیزیش ئه‌م یاریانه‌ی تیا ئه‌نجامده‌درێت:
تۆتنهام * پۆرتسمۆس ، میدڵزبره * دێربی كاوتنی ، نیوكاسڵ * فۆڵهام ، ریدینگ * بێرمنگهام ، بلاكبیرن * ویجان ، ئه‌ستۆنفێلا ، سه‌نده‌رلاند ، بۆڵتۆن ، مانشسته‌رسیتی ، ئیڤه‌رتۆن * وێستهام.
له‌هه‌فته‌ی بیست و پێنجی خولی بۆندزلیگای ئه‌ڵمانی ئه‌م یاریانه‌ی خواره‌وه ئه‌نجامده‌درێت:
دۆیسبۆرگ * هانۆڤه‌ر ، دۆرتمۆند * كارلسرۆهه‌ر ، شتوتگارد * هانزا ڕۆستۆك ، نۆرنبێرگ * بۆخۆم ، ۆڵفسبۆرگ * هامبۆرگ ، بایرمه‌نشن ، لیڤه‌ركوزن.