ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی فه‌ڕه‌نسی و یاریزانی هێڵی هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی (تیری هێنری) ڕایگه‌یاند كه‌یانه‌ی ئه‌رسیناڵی ئینگلیزی جامی خولی پاڵه‌وانیه‌تی ووڵاته‌كه‌ی خۆی به‌ده‌ستده‌هێنێت .
له‌لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی {سه‌ن}ی به‌ریتانی (هێنری) ووتی متمانه‌ی ته‌واوم به یانه‌ی پێشووی خۆم (ئه‌رسیناڵ )هه‌یه كه بتوانێت خولی ئه‌مساڵی ووڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت, له‌درێژه‌ی ووته‌كانیدا هێنری ووتی "من له‌ئێستادا یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌م و هه‌موو هه‌وڵێكیشم بۆ به‌ده‌ستهێنانی جامی ئیسپانیا ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ, به‌ڵام ده‌مه‌وێت ئه‌و ڕاستیه بڵێم كه‌له‌خوێنی مندا شتێك ده‌گه‌ڕێت كه‌ناوی ئه‌رسیناڵه و ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌هه‌رگیز لێم جیانابێته‌وه" .
له‌كۆتا ووته‌كانیدا هێنری ووتی به‌و په‌ڕی دڵنیاییه‌وه ده‌ڵَێم ئه‌رسیناڵ ئه‌گه‌ر هه‌وڵی خۆی بدات ده‌توانێت ئه‌و جێاوازیه‌ی له‌نێوان یانه‌كه‌یی و یانه‌ی مانچسته‌ردا به سێ خاڵ درووست بووه ده‌توانێت بیڕه‌وێنێته‌وه‌و به‌زووترین كات بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌روی ڕیز به‌ندیو له‌وێیشه‌وه نازناوی پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه به‌ده‌ستبهێنێت .
