یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاست و گۆڵكه‌ری یانه‌ی ئه‌ی سی میلان ی ئیتالی (كاكا) ڕایگه‌یاند كه‌ناتوانێت ئاماده‌ی یاری دۆستانه‌ی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ووڵاته‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌ی سوید ببێت .
بڕیاروایه ڕۆژی چوارشه‌ممه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا یاری دۆستانه‌ی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و سوید ئه‌نجام بدرێت, وه‌به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ویاریه‌دا له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ری‌به‌ڕازیله‌وه (كارلۆس دۆنكا) وه یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاست و گۆڵكه‌ری یانه‌ی ئه‌ی سی میلان ی ئیتالی (كاكا) بانگهێشتكراوه, به‌ڵام ناوبراو ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند "كه‌ناتوانم به‌شداری ڕأهێنانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌م بكه‌م كه‌بڕایاره له له‌نده‌ن له خێوه‌تگه‌یه‌كدا ده‌ست به كاره‌كانیان بكه‌ن ".
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه‌هه‌تا ئێستا و دوای ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی كاكا هیچ وه‌ڵامێك له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌وه بۆ ناوبراو نه‌نێردراوه .
هاوكات له‌گه‌ڵ ئاماده‌نه‌بوونی كاكا یاریزانی به‌ناوبانگی هێڵی به‌رگری یانه‌ی ڕۆماش (جوان سیلڤێرا) به‌هۆی پێكانه‌وه ئاماده‌ی یاریه‌كه‌نابێت
.