بوفۆنی باشترین گۆڵچی جیهان پێی وایه یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی ئیتاڵی گه‌لێك له‌یانه‌ی ڕۆمای هاونیشتمانی به‌هێزتره‌و توانای به‌ده‌ستهێنانی خولی كاڵچۆی له‌و یانه‌یه له‌پێشتره.
پاش ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی به‌بردنه‌وه‌ی له‌یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی پێشه‌نگی خولی كاڵچۆی ئیتاڵی گه‌وره‌ترین دیاری پێشكه‌شی ڕۆمای ركابه‌ری ئه‌و یانه‌یه كرد، بوفۆنی گۆڵچی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و باشترین گۆڵچی ساڵی 2007 ، سه‌رسامی خۆی به‌تواناو به‌هێزی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان ده‌ربڕی و به‌یانه‌یه‌كی به‌هێزتری ده‌بینێت له‌چاو یانه‌ی ڕۆما، ناوبراو له‌لێدوانێكدا له‌باره‌ی به‌ده‌ستهێنانی خولی كاڵچۆ له‌م وه‌رزه‌دا وتی "پێم وایه یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان به‌هێزتره‌و چانسی ئه‌و زیاتره بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه، چونكه ئه‌و یانه‌یه باش ده‌زانێت مامه‌ڵه بكات و توانا‌و ئاستێكی بێ وێنه‌ی هه‌یه‌و به‌راورد ناكرێت به‌یانه‌ی ڕۆما."
