بڕیاره لیۆ میسی ئه‌رجه‌نتینی و هێرشبه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا بگه‌ڕێته‌وه شاری به‌رشه‌لۆنه.
خۆرخێ میسی باوكی یاریزانی به‌توانای ئه‌رجه‌نتین و یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی "لیۆ میسی" كه‌له‌هه‌مان كاتدا وه‌كیلی كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه‌یه، له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ته‌واوی هه‌وادارانی كوڕه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند كه میسی باری ته‌ندروستی له‌باشیدایه‌و دوشه‌ممه‌ی داهاتووش ده‌گه‌ڕێـته‌وه به‌رشه‌لۆنه، ناوبراو له‌و لێدوانه‌یدا وتی "ئێستا میسی باری ته‌ندروستی زۆر باشه‌و ڕۆژله‌دوای ڕۆژیش به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات، پێده‌چێت دوشه‌ممه‌ی داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه شاری به‌رشه‌لۆنه‌و له‌وێ ئه‌و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ته‌واو ده‌واكانی به‌كاردێنێت."
خۆرخێ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه میسی ده‌ستی به‌ڕاهێنان كردوه‌و هه‌ندێك جار ڕاكردنی سوك وه‌ك مه‌شق به‌كاردێنێت و بۆماوه‌یه‌كی كورت ئه‌و ڕاهێنانه ده‌كات.
