هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سبه‌ینێ ده‌كه‌وێته تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورسه‌وه‌و جگه له‌به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باش هیچ شتێك له‌سودی نیه.
بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه یاریه‌كانی قۆناغی سێهه‌می پالاوتنی هه‌ڵبژارده‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ مۆندیالی 2010ی ئه‌فریقای باشور جه‌وله‌ی دووه‌می خۆی ده‌ستپێبكات، له‌نێوان ئه‌و یاریانه‌داو له‌گروپی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی پاڵه‌وانی ئاسیا خۆی له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی قورس و گراندا ده‌بینێته‌وه، ئه‌ویش به‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر، ئه‌م یاریه كه‌له‌یاریگای هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ هه‌ردولا گرنگی ده‌بێت، به‌تایبه‌ت عێراق، چونكه به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی وه‌ك قه‌ته‌ر كارێكی ئاسان نیه‌و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریدا پێویستی به‌كۆشش و هه‌وڵی زۆره، عێراق ئێستا كه‌خاوه‌نی ته‌نها خاڵێكه‌و له‌پله‌ی سێهه‌می گروپه‌كه‌ی دێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و پله‌كانی پێشه‌وه هه‌نگاوبنێت و هیوای به‌سه‌ركه‌وتن بۆ مۆندیالی داهاتوو بمێنێت جگه له‌سه‌ركه‌وتن ئه‌نجامی دی سودی پێنابه‌خشێت.
یاریه‌كانی تریش به‌پێی ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت:
چین * ئوستورالیا ، تایلاند * عومان ، به‌حره‌ین * یابان ، توركامنستان * ئه‌رده‌ن ، كۆریای باكور * كۆریای باشور ، ئۆزبه‌كستان * سعودیه ، سه‌نگافوره * لوبنان ، سوریا * ئیمارات ، كوێت * ئێران.
