یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی پێشه‌نگی خولی ئیتاڵی به‌نیازه سود له‌باری خراپی ئێستای ڕۆناڵدینۆ وه‌ربگرێت و به‌ره‌و ڕیزه‌كانی په‌لكێشی بكات.
ڕۆژنامه ئیتاڵیه‌كان له‌دوایین ڕاپۆرتی خۆیاندا ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه كه‌یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانی پێشه‌نگی خولی كاڵچۆی ولاته‌كه‌یان، به‌سود وه‌رگرتن له‌وباره خراپه‌ی كه‌ئێستا ڕۆناڵدینیۆ له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی پێسدا تێپه‌رده‌بێت و له‌زۆربه‌ی یاریه‌كانی یانه‌كه‌ی به‌شداری پێناكرێت، به‌نیازه داوێك بۆ ئه‌و یاریزانه بنێته‌وه‌و په‌لكێشی بكاته‌ناو ڕیزه‌كانیه‌وه.
ئه‌و ڕۆژنامانه ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردووه كه‌یانه ئیتاڵیه‌كه به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه‌ی بڕێكی زۆری ته‌رخانكردووه‌و سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلانیش له‌ڕێی "برۆنزیتی" ده‌ستی كردووه به‌گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئیداره‌ی یانه‌كه ڕازی بكه‌ن.
لای خۆشیه‌وه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌توندی دژی ئه‌و پێشنیاره‌ی یانه‌ی ئه‌نته‌ر بوه‌ته‌وه‌و ئاماده‌نین له‌ئێستادا وتوێژ له‌وباره‌وه بكه‌ن.
