ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه به‌رِێوه‌به‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌رِه‌وه پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مرِۆ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌رِ ئاشكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری وه‌رزش و لاوان په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردوون و پاڵپشتییان كردوون.
ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه عه‌بدولخالق مه‌سعود به‌رِێوه‌به‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێ، پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مرِۆ به‌رانبه‌ر قه‌ته‌رِ ئاشكرا كرد، كه له میانه‌ی جه‌وله‌ی دووه‌می پاڵاوتنه‌كانی كێشوه‌ری ئاسیایه بۆ گه‌یشتن به جامی جیهانی 2010 یه .
به‌رِێوه‌به‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌مباره‌یه‌وه وتی:" ئه‌مرِۆ به پلانی 3-5-2 یاری ده‌كه‌ین، پێكهاته‌كه‌ش پێكهاتووه له :
گۆڵچی " نورِ سه‌برِی.
به‌رگرییكاران" عه‌لی حوسێن ره‌حێمه- جاسم محه‌مه‌د غولام- حه‌یده‌ر عه‌بدولئه‌میر. هێڵی ناوه‌رِاست: هاوار مه‌لا محه‌مه‌د- قوسه‌ی مونیر- ئه‌حمه‌د عه‌بد عه‌لی كوبی- مه‌هدی كه‌ریم- كه‌رِار جاسم.
هێڵی هێرشبردن" یوونس مه‌حموود- عیماد محه‌مه‌د.
عه‌بدولخالق مه‌سعود ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی، هه‌روه‌ها وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییان بۆ ئه‌و كردووه و پاڵپشتیی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ناوبراو و وه‌رزشوانانی عێراقیان بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دووپاتكردۆته‌وه.
وتیشی:" لایه‌نی قه‌ته‌رِیی شه‌رِێكی ئیعلامییان به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌نجام داوه و وره‌ی یاریزانانی خۆیان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له گروپی یه‌كه‌می پاڵاوتنه‌كانی كێشوه‌ری ئاسیایه‌بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی باشووری ئه‌فریقیای 2010 و له یاری یه‌كه‌میشدا به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی چین یه‌كسان بوو، كه له ئیمارات به‌رِێوه‌چوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر له گرووپی یه‌كه‌مدا به‌یانی ئه‌مرِۆ به كاتی به‌غدا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی چین و ئوسترِالیا له جه‌وله‌ی دووه‌مدا به‌یه‌ك گه‌یشتن و له ئه‌نجامیشدا به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه پاڵه‌وانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیای 2007 ه، له مێژووی خۆیدا ته‌نها یه‌كجار گه‌یشتۆته كۆتایی مۆندیال، كه ئه‌ویش له ساڵی 1986 بوو له وڵاتی مه‌كسیك.
