هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێڕاق شكستی خوارد له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به هیچ له چوارچێوه‌ی پاڵاوتن بۆ جامی جیهانی 2010 له ئه‌فریقیای باشوره.
ئه‌مه‌ش باری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق قورس‌تر ده‌كات پاش ئه‌وه‌ی له یه‌كه‌م یاریی پاڵاوتنه‌كه‌دا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی چین به‌گۆڵێك یه‌كسان بوو. هاوكات هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك به هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا دۆڕا.
هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی قه‌ته‌ر له لایه‌ن یاریزانی به‌نه‌ژاد به‌ڕازیلی فابیۆ سیزاری ژماره 18 له خوله‌كه‌كانی یه‌ك و 66 تۆماركران.
یارییه‌كه كاتژمێر شه‌ش و نیوی ئێواره به‌كاتی به‌غدا ده‌ستیپێكردو كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كانی عێراقیه سپۆرت و جه‌زیره‌ی وه‌رزشی راسته‌وخۆ گواستیانه‌وه.
هاوكات یاریزانی ناوه‌ڕاستی عێراق نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م له‌یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌شدارنه‌بو به‌هۆی هه‌بوونی كارتی سور له‌یاری پێشوودا، هه‌روه‌ك یاریزانی به‌رگری باسم عه‌باس به‌هۆی پێكانه‌وه له‌م یارییه‌دا به‌شدارنه‌بوو.
جه‌ماوه‌رێكی زۆر به تاسه‌وه چاوه‌ڕانی ئه‌م یارییه‌بون به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئه‌و ئاسته‌ی پێشكه‌ش نه‌كرد كه جه‌ماوه‌ر چاوه‌ڕێی بون.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه یاری داهاتوی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی ئوستوڕالیا ده‌بێت.