لهیاداشتێكیدا ڕاهێنه‌رێكی فه‌ره‌نسی فایلی ڕۆناڵدینیۆی به‌رازیلی و یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی هه‌ڵده‌داته‌وه‌و چه‌ند نهێنیه‌كی ده‌رده‌خات كه‌په‌یوه‌سته به‌دابه‌زینی ئاستیه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "ئاس"ی ئیسپانی له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌باره‌ی یاداشته‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی "لویس فرناندێز"ی ڕاهێنه‌ری فه‌ره‌نسی و به‌ڕه‌گه‌ز ئیسپانی هه‌واڵێكی بلاوكردۆتهوهو به‌شێكی ئه‌و یاداشته‌ی خستۆته‌ڕوو كه‌له‌باره‌ی ڕۆناڵدینیۆی به‌رازیلی و یاریزانی به‌توانای یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه نوسراوه.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كهیاداشتهكه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌شێوه‌ی كتێبێكی چاپكراو له‌فه‌ره‌نسا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و له‌باره‌ی یاریزانی ناوبراو چه‌ند نهێنیه‌ك باسكراوه چونكه له‌وده‌مه‌ی ڕۆناڵدینیۆ له‌یانه‌ی "پاریس سانجێرمان" یاری كردووه، فرناندێز ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه‌ی له‌ئه‌ستۆدابووه.
به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی ناوبراو به‌شێكی یاداشته‌كه باس له‌ژیانی ڕۆناڵدینیۆ ده‌كات كاتێك له‌فه‌ره‌نسا بووه‌و شه‌وان لهباڕهكانی پاریس له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ریدا ڕایبواردووهو هه‌میشه به‌و جۆره كارانه‌وه خه‌ریك بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه ڕۆناڵدینیۆ هه‌میشه له‌ژوره‌كه‌ی خۆیدا ئافره‌تی له‌گه‌ڵ بووه زیاد له‌پێویست ڕایبواردووه.
له‌به‌شێكی تری یاداشته‌كه‌یدا فرناندێز باس له‌وه ده‌كات كهدابهزینی ئاستی ڕۆناڵدینیۆ په‌یوه‌ندی به‌هیچ شتێكی تره‌وه نیه به‌پێجه‌وانه‌وه په‌یوه‌سته به‌وكارانه‌ی كهئهنجامیداوه چونكه به‌وته‌ی ئه‌و هه‌میشه له‌گه‌ڵ چه‌ندان ئافره‌ت له‌یه‌ك كاتدا ده‌ستی تێكه‌ڵ كردوه‌و زیاد له‌ڕاده‌ی پێویست ئاره‌زوه‌كانی به‌تاڵ كردۆته وه.
