گاتوزۆی ئیتاڵی و یاریزانی یانه‌ی میلان له‌هه‌مان ولات ئه‌خوازێت خولی كاڵچۆی ولاته‌كه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆما كۆتایی بێت.
له‌لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان یاریزانی به‌توانای ئیتاڵی و یانه‌ی ئه‌یسی میلان له‌هه‌مان ولات "جینارۆ گاتوزۆ" پاش ده‌ربڕینی په‌رۆشی بۆ دابه‌زینی ئاستی یانه‌كه‌ی و دوركه‌وتنه‌وه له‌ململانێی به‌ده‌ستهێنانی خولی كاڵچۆ، هیوای خواست یانه‌ی ڕۆما بتوانێت نازناوی خوله‌كه به‌ده‌ستبێنێت و بۆ جارێكی دی تۆتی نازناوه‌كه له‌ئامێزبگرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان چانسی به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه‌ی زیاتره له‌ڕۆماو تائێستاش به‌چوار خاڵ له‌پێش ئه‌و یانه‌وه دێت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی یانه‌ی ئه‌نته‌رمیلان له‌هه‌مو ڕویه‌كه‌وه نزیكتره‌و له‌یانه‌ی میلان به‌ڵام گاتوزۆ ئاره‌زومه‌نده ئه‌نته‌ر له‌پله‌كانی پێشه‌وه نه‌مێنێت و ڕۆمای ركابه‌ری ئه‌و یانه‌یه له‌پله‌ی یه‌كه‌می جێگیربێت، ناوبراو هۆی ئه‌مه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی كه‌یانه‌ی رۆِما پیشانیده دات.
