خواندی ڕامۆسی ڕاهێنه‌ری پێشوی یانه‌ی سیڤیلیه‌ی ئیسپانی و ئێستایی یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی بڕوابونی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه ڕیال مه‌درید ئه‌مساڵیش لیگا به‌ده‌ست دێنێت .
له‌میانه‌ی ئاهه‌نگێكدا به‌بۆنه‌ی كردنه‌وی یاریگایه‌ك له ئیسپانیا ، خواندی راِمۆس ووتی : ئه‌مساڵیش وه‌كو ساڵی ڕابردوو چۆن ڕیال مه‌درید نازناوه‌كه‌ی برد ، ئه‌مساڵیش به‌هه‌مان شێوه‌یه ده‌توانێت نازناوی خولی ناوخۆیی ئیسپانیا به‌ده‌ست بهێنێت .
هاوكات خواندی ڕامۆس باسی له‌ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیسپانیا كردوو ڕایگه‌یاند كه هه‌ڵبژارده‌كه له‌پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپای 2008 ده‌توانێت ئاستێكی باش نیشان بدات و نزیك ببێته‌وه له‌به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كه .
