دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌درید بۆ چه‌ند یارییه‌ك توشی شكست هات ، شۆسته‌ری ڕاهێنه‌ر به‌نیازه گۆڕانكاری له هێڵی هێرشبردنی یانه‌كه‌یدا بكات و پشت به هیگوین ببه‌ستێت.
ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی له‌هه‌واڵێكدا بلاَویكرده‌وه: پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له خولی یانه‌كانی ئیسپانیا له‌چه‌ند یارییه‌كدا تووشی شكست هات‌و به‌مه‌ش چه‌ند خاڵێكی گرنگ‌و به‌های له‌ده‌ستدا ، فشار‌و پاڵه‌په‌ستۆكان له‌سه‌ر بێرنارد شۆسته‌ری راهێنه‌ری یانه‌كه زیادی كردووه‌و بۆته هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه له هیڵی هێرشبردندا .
ئه‌م گۆڕانكارییه‌ی شۆسته‌ر له‌هێڵی هێرشبردندا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ڕۆد ڤان نیسته‌ڵڕۆی گۆڵكه‌ری یانه‌ی شاهانه به‌هۆی پێكانه‌وه له یاریگاگان دووركه‌وتۆته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه هێڵی هێرشبردنی یانه‌كه لاواز بووه ، بۆیه پێده‌چێت له یاری داهاتووداو له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سیڤلییه ، شۆسته‌ری ڕاهێنه‌ر پشت به‌یاریزانی ئه‌رژه‌نتینی هیگوین ببه‌ستێت و وه‌ك یاریزانێكی سه‌ره‌كی پێكهاته‌كه شانبه‌شانی رائول گۆنزالیس له‌هێڵی هێرشبردندا یاری پێبكات .