یانه‌ی فه‌نه‌ر باخچه‌ی توركی ئاماده‌یی خۆیی ده‌رده‌بڕێت كه‌به‌بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ ڕۆناڵَدینهۆ بباته ڕیزه‌كانیه‌وه .
ڕۆبه‌رتۆ كارلۆسی به‌رازیلی و یاریزانی پێشوی یانه‌ی ڕیال مه‌درید كه ئێستا له‌یانه‌ی فه‌نه‌ر باخچه‌ی توركی یاری ده‌كات له‌لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند : ئه‌گه‌ر یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌ست به‌رداری ڕۆناڵدینهۆ ببێت ، ئه‌وا لۆرینزۆ سانزۆی سه‌رۆكی یانه‌ی فه‌نه‌ر باخچه ئاماده‌یه بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ بدات به‌و یاریزانه كه له‌وه‌رزی داهاتوودا بچێته ڕیزی یانه‌كه‌یه‌وه ، هه‌روه‌ها كارلۆس وتیشی یانه‌ی فه‌نه‌ر باخچه ده‌یه‌وێت ئه‌و یاریزانه بۆخۆیی ببات و سه‌رۆكی یانه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت یاریزانه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان وه‌كو ڕۆناڵدینهۆ بهبێنێته ڕیزه‌كانیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی به‌هێز بكات وه ئاماده‌شه له‌و پێناوه‌دا پاره‌یه‌كی زۆر بدات .
هاوكات ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڕۆناڵدینهۆ پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه ده‌یه‌وێت له‌وه‌رزی داهاتودا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌جێبهێڵێت ، به‌لاَم خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئه‌وه‌ی ڕه‌تكردبۆوه كه یانه‌كه‌ی‌ده‌ست به‌رداری ئه‌و یاریزانه ببێت .
