كارلۆس دۆنگای ڕاهێنه‌ری به‌رازیلی ڕۆناڵدینهۆی دوور خسته‌وه له‌هه‌ڵبژاده‌ی ئۆڵۆمپی به‌رازیل و كۆتایی به‌خه‌ونی ئه‌و یاریزانه هێنا بۆ به‌شداری كردن له پاڵه‌وانێتی ئۆڵۆمپیادی په‌كیندا .
ڕۆناڵدینهۆ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ئێستا له‌بارودۆخێكی خراپدایه له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانیدا و دوور خراوه‌ته‌وه له‌پێكهاته‌ی یانه‌كه‌و هه‌روه‌ها دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ش هیچ كاریگه‌ریه‌كی نیه له‌سه‌ر یانه‌كه له‌م وه‌رزه‌دا ، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه دۆنگای ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ڕاهێنه‌ری ئۆڵۆمپی هه‌مان هه‌ڵبژارده ناوی ڕۆناڵدینهۆی له‌ناو یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی به‌رازیل نه‌بردوه‌و دووری خستۆته‌وه له‌به‌شداری كردن له‌ئۆڵۆمپیادی په‌كین له‌گه‌ڵ ولاَته‌كه‌یدا .
شایه‌نی باسه دابه‌زینی ئاستی یاریكردنی ڕۆناڵدینهۆ وای كردوه كه دۆنگا خه‌ونی ئه‌و یاریزانه ببڕێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپیدا كه ناوبراو هیواداربوو یه‌كێك بێت له‌و یاریزانانه‌ی كه به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا بكات ، هاوكات له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ته‌ئكیدی كرده‌وه كه دابه‌زینی ئاستی یاریكردنی یاریزانی ناوبراو ، وای كردوه كه دۆنگا بڕیاری كۆتایی بدات سه‌باره‌ت به‌دوورخستنه‌وه‌ی ڕۆناڵدینهۆ له هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی به‌رازیل .
