ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نساو سه‌رۆكی ئێستای یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا "یوفا" "میشال پلاتینی" ڕایگه‌یاند: پێویسته یانه‌كانی جیهان چیتر بۆند له‌گه‌ڵ یاریزانه ته‌مه‌ن بچوكه‌كاندا له لاوان‌و تازه‌پێگه‌یشتوان واژۆ نه‌كه‌ن‌و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانانه قه‌ده‌غه بكرێت ناوبراو وتیشی:" پێویسته یاسایه‌كی تازه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانانه دابنرێت".
پلاتینی له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "شتوتگارت"ی ئه‌ڵمانیدا ڕایگه‌یاند: كارێكی زۆر باشه كه‌یانه به‌ناوبانگه‌كانی جیهان هانی یاریزانه تازه‌پێگه‌یشتووه‌كان ده‌ده‌ن له جیهانی تۆپی پێدا.
ناوبراو له‌درێژه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یه‌كه‌م بۆندی یاریزانه لاو‌و تازه پێگه‌یشتووه‌كان پێویسته له‌گه‌ڵ یانه‌كانی خۆیاندا بێت، به ئامانجی ئه‌وه‌ی بتوانرێت كه‌سایه‌تی یاریزانه‌كه به‌ره‌وپێش بچێت له‌لایه‌نه‌كانی مرۆڤایه‌تی‌و كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه. هه‌روه‌ها یاریزانه‌كه لایه‌نه هونه‌ریه‌كانی باشتر به‌ره‌وپێش ده‌چێت ئه‌گه‌ر تابه‌ته‌واوه‌تی پێبگات له‌یه‌ك یانه‌دا بمێنێته‌وه.
پلاتینی پشتگیری خۆی بۆ دامه‌زراندنی ده‌زگای پۆلیسی وه‌رزشی دوپاتكرده‌وه به‌تایبه‌تی له تۆپی پێدا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی له یاریگاكاندا رووده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ماده وزه به‌خشه‌كان‌و چه‌ندین كێشه‌ی دیكه‌ی تایبه‌ت به یاریه‌كان.
له‌كۆتایی راگه‌یاندنه‌كه‌یدا پلاتینی وتیشی:" تۆپی پێ هه‌روه‌كو ژیان وایه چه‌ندین ئاڵۆزی‌و كێشه‌ی تێدایه"، به‌لاَم تۆپی پێی مێژوویه‌كی هه‌یه‌و هه‌رگیز كۆتایی نایه‌ت.
