ئه‌ندامیكی به‌رپرس له یه‌كیتی تۆپی پێی عێراق به ده‌نگه‌كانی عێراقی ڕاگه‌یاند كه یارییه‌كانی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق گروپی یه‌كه‌م و دوه‌م به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكی هونه‌رییه‌وه ڕاگیراون تاكاتێكی نادیار، به‌گوێره‌ی ئه‌م بڕیاره یارییه‌كانی جه‌وله‌ی نۆیه‌می گروپی دوه‌می یانه‌كانی به‌غداد له‌گه‌ڵ جه‌وله‌ی حه‌وته‌می یارییه‌كانی گروپی یه‌كه‌م یانه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشور ناكرێن و ده‌وه‌ستینرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕیگه بدرێت گشت یانه‌كان وه‌ك یه‌ك شانسی مه‌شقكردن و ڕاهینانیان هه‌بێت كه ئێستا به‌هۆی تێكچونی باری ئاسایش و شه‌ڕو پێكدادانه‌كان ئه‌م كاره مه‌حاڵه ڕوبدات، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م هه‌نگاوی ڕاگرتنی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراقه كوربه‌ڵام ساڵی ڕابردوو ڕاوه‌ستان ڕویدا به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادان و نه‌بونی دارایی له‌لایه‌ن یانه‌كانه‌وه، هه‌ربه‌هه‌مان هۆوه یارییه‌كانی خولی یانه پله یه‌كه‌كانی عێراق گروپی به‌غداد كه 21 یانه‌ن راگیراوه.