ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی چێڵسی (خۆزیه مۆرینهۆ) ڕایگه‌یاند كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان‌دا له‌هه‌وڵی لێك نزیك بوونه‌وه‌دا نه‌بوه و به‌نیازیش نیه له‌ئێستادا ئه‌وكاره بكات .
له‌پاش ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه له‌به‌شێك له‌ڕۆژنامه وه‌رزشیه‌كانی ئیتالیاوه بڵاوكرایه‌وه و تیایدا باس له‌وه‌كرا كه یانه‌ی (ئه‌نته‌ر میلان) ی ئیتالی له‌هه‌وڵی گرێبه‌ستدایه له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ری به‌توانای پورتوغالی (خۆزیه مۆرینهۆ) به‌مه‌به‌ستی گوێزانه‌وه‌ی ناوبراو له‌وه‌رزی نوێی یاریكردندا بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌یان .
لای خۆیه‌وه مۆرینهۆ ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و ووتی ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه, له‌درێژه‌ی ووته‌كانیدا مۆرینهۆ ووتی "هه‌تا ئێستا من سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌نته‌ر میلان (ماسیۆ مۆراتی) ناناسم و نه‌شم دیوه له‌نزیكه‌وه, وه‌ئه‌و هه‌واله‌یشی كه‌ده‌ڵێت گوایه من له‌ڕۆژی پێنج شه‌ممه سه‌ردانی میلانۆ ده‌كه‌م دووره له‌ڕاستیه‌وه .
جێگای ئاماژه‌یه كه‌له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه له‌ووته‌یه‌كیدا مۆرینهۆ له شاری ڤاله‌نسیای ئیسپانی ڕایگه‌یاند كه ده‌خوازێت له ئیتالیا یان له ئیسپانیا گرێبه‌ستێك مۆر بكات له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌یانه‌کاندا.
