شه‌وی سێشه‌ممه دووی یاری چوونی قۆناغی هه‌شتی جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌درێت و شه‌وی دواتریش دوو یارییه‌كه‌ی دیكه ئه‌نجام ده‌درێت . له‌میانه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ تۆپی پێ ، شه‌وی سێ شه‌ممه كاتژمێر 10:45 ده‌قیقه به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان یانه‌ی شالكه‌ی ئه‌ڵمانی میوانداری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ده‌كات . شایه‌نی باسه چاودێران و ڕه‌خنه‌گرانی بواری وه‌رزشی له‌و باوه‌ڕه‌دان كه چاره‌نووسی فرانك ڕیكاردی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه په‌یوه‌سته به ئه‌نجامی یاری یانه‌كه‌ی و یانه‌ی شالگه له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا. هه‌ر له‌یارییه‌كی دیكه‌ی به‌هێزی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا ، یانه‌ی ڕۆمای ئیتاڵی و مانجسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ، له خاكی ئیتاڵیادا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌و یانه‌ی رۆما له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی ساڵی پار له‌یانه‌ی مانجسته‌ر بكاته‌وه، كاتێك له ئینگلته‌را ، یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان به‌ئه‌نجامی (7 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك) له یانه‌ی رۆمای بردبۆوه‌و هه‌روه‌ها باسوخواسی ئه‌وه‌ش له ئارادایه ، كه فرانسیشكۆ توتی كاپتنی یانه‌ی ڕۆما به‌هۆی پێكانه‌وه ناتوانێ به‌شداری له‌و یارییه چاره‌نووسسازه‌دا بكات . شه‌وی دوای ئه‌ویش واته شه‌وی چوارشه‌ممه دوو یارییه‌كه‌ی دیكه له‌نێوان فه‌نه‌رباخچه‌ی توركی و چه‌ڵسی ئینگلیزی له‌لایه‌ك و ئه‌رسناڵ و لیڤه‌رپوڵیش له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.