هۆگۆ سانشێزی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆیی له ئه‌ركه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند .
له‌سه‌رداوای یه‌كێتی تۆپی پێی مه‌كسیك ، ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌و له‌ئه‌ركه‌كه‌ی دووركه‌وته‌وه ، دیسیۆ دی ماریای سكرتێری گشتی یه‌كێتی تۆپی پێی مه‌كسیك ڕایگه‌یاند : داوا كردن له هۆگۆ سانشێزی ڕاهێنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌كاره‌كه‌ی بكێشێته‌وه ، به‌بڕیاری هه‌موولایه‌ك بوه‌و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ناوبراو له‌پاڵه‌وانێتی جامی كیشوه‌ره‌كاندا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك له به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌كه سه‌ركه‌وتونه‌بوو .
بۆیه دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی هۆگۆ سانشێز ، ئه‌ركی ڕاهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به خیسوس ڕامیرسی ڕاهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتوانی مه‌كسیك سپێردراوه كه‌ناوبراو توانیویه‌تی له‌ساڵی 2005 دا جامی جیهانی تازه‌پێگه‌یشتوانی خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك به‌ده‌ست بهێنێت.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه هۆگۆ سانشێز ته‌مه‌نی 50 ساڵه‌و پێشتر یاریزانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید بووه‌و له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2006 ه‌وه ئه‌ركی ڕاهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیكی گرتۆته ده‌ست و به‌و هیوایه‌ش بوو كه‌به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌دا تادوای ته‌وابوونی جامی جیهانی 2010 ی ئه‌فریقای باشوور .