ئۆرتیگای ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین بۆ ماوه‌ی مانگێك له‌منداڵه‌كانی و خێزانه‌كه‌ی دوورده‌خرێته‌وه .
دوای ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی سكالاَ دژی ئۆرتیگا تۆمارده‌كات به‌وه‌ی كه هه‌ڕه‌شی لێكردووه دادگای ولاَتی ئه‌رژه‌نتین بڕیاریدا ئۆرتیگای یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و یانه‌ی ڕیڤه‌رپله‌یتی ئه‌و ولاَته بۆ ماوه‌ی مانگێك له منداڵكانی و خێزانه‌كه‌ی دوربخاته‌وه.
هاوكات، دادگای ئه‌رژه‌نتین به‌تۆمه‌تی ئالوده‌بونی به‌ماده كحولیه‌كان و چه‌ندین ماده‌ی قه‌ده‌غه‌كراوی دیكه، ئۆرتیگای سزا داوه به نزیك نه‌بوونه‌وه به‌دووری 300 مه‌تر له‌ماڵی خێزانه كه‌یه‌وه.
پێشتریش ئۆرتیگای ته‌مه‌ن 34 ساڵ دانی به‌وه‌داناوه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا ئالوده‌ی مادده كحولیه‌كان بووه به‌لاَم ته‌ئكیدی كردۆته‌وه كه ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه وازی لێهێناوه.
