یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له هه‌وڵی به‌هێزكردنی زیاتری ریزه‌كانییدایه و پلانی هه‌یه بۆ كرِینی هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی تۆپی پێ، مێسی و كاكا.
ئه‌ڤرام گرانت رِاهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی له تۆپی پێ، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رِۆژنامه‌ی (میرِه‌ر)ـی به‌رِیتانی رِایگه‌یاند: له پلانی داهاتووماندا پێویسته هه‌وڵه‌كانمان بخه‌ینه‌گه‌رِ بۆ هێنانی هه‌ر دوو یاریزان لیونێل مێسی له یانه‌ی به‌رشلۆنه و رِیكاردۆ كاكا له یانه‌ی ئه‌ی سی میلان، هه‌روه‌ها ئه‌ڤرام ئه‌وه‌شی گوت:" ئه‌گه‌ر یانه‌ی چێڵسی سه‌ركه‌وتوو بێت له هێنانی ئه‌و دوو یاریزانه، ئه‌وا دڵنیام یانه‌ی چێڵسی زۆر به زه‌حمه‌ت تووشی شكست ده‌بێت و یاریگه‌ی (ستامفۆرد برێدیچ) سیمایه‌كی جوانتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، به بوونی ئه‌م دوو یاریزانه.
له پرسیارێكی رِۆژنامه‌كه‌شدا سه‌باره‌ت به به‌ده‌ستهێنانی خولی پرێمه‌رلیگی ئینگلیزی له‌م وه‌رزه‌دا، گرانتی ئیسرِائیلی گوتی:" گومانی تێدا نییه ئێمه یانه‌یه‌كی به‌هێزین، بێ هیوا نه‌بووینه و هێشتاش ده‌رفه‌تمان له‌پێشه بۆ به‌ده‌ستهێنانی خولی نایابی ئینگلیزی بۆ وه‌رزی ئه‌مساڵ، ئه‌وه‌ی كه ئێمه ئێستا زۆر به جیددی بیری لێده‌كه‌ینه‌وه و له به‌رنامه‌رِێژیی داین بۆی، پلاندانانه بۆ داهاتوو.
هه‌ر له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌ڤرام گرانت گوتی:" پێویسته (رِۆمان ئیبراهیموڤیج) خاوه‌نی یانه‌ی چێڵسی، سستی نه‌نوێنێت له هه‌وڵه‌كانی بۆ هێنانی ئه‌و یاریزانانه، كه ده‌بنه پاڵپشتییه‌كی گه‌وره بۆ هێنانه‌دی خه‌ونه‌كانمان، هه‌روه‌ها گرانت ئه‌وه‌شی گوت:"ئێمه ئێستا له ئه‌ركێكی زه‌حمه‌تداین، چونكه به رِاستی هانده‌رانی یانه‌كه زۆر به‌په‌رۆشن بۆ به ده‌ستهێنانی یه‌كێك له نازناوه‌كان، بۆیه ده‌بێت هه‌وڵه‌كمان بۆ ئه‌وه بێت كه نابێت ئه‌مساڵَ به ده‌ستبه‌تاڵی ماڵئاوایی له ساڵی 2008 بكه‌ین.
