ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی ئاسمانی فه‌ڕه‌نسایی (زێنه‌دین زێدان) ڕایگه‌یاند كه ئاماده‌ی یاری ڕێزلێنان و وازهێنانی یاریزانی هاونیشتیمانی خۆی (كریستیان كاریمبۆ) ده‌بێت .
یاریزانی به‌ناوبانگ و به‌ژدار بووی جامی جیهانی 1998 (كریستیان كاریمبۆ) ی فه‌ڕه‌نسی بڕیاریدا وازهێنانی خۆی له‌یاریكردن ڕابگه‌یه‌نێت, وه‌بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا بڕیاری دا ڕۆژی دووشه‌ممه له‌یاریه‌كی ڕێزلێناندا ماڵئاوای له‌به‌هره‌كانی ئه‌و یاریزانه بكات .
بۆ زیاتر ڕێزلێنانی ئه‌و یاریزانه كه‌به‌یاریچیه ئه‌سمه‌ره‌كه ناسراوه چه‌ندین یاریزانی به‌ناوبانگی جیهانی بانگهێشت كراون له‌وانه‌ش ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگ (زێنه‌دین زێدان) كه‌هه‌رزوو بڕیاری به‌ژداری كردنی خۆی له‌و یاریه‌دا ڕاگه‌یاندووه .
زێدان وێڕای به‌ژداری كردنه‌كه‌ی ڕۆڵی یارزانه ئه‌سمه‌ره‌كه به‌رز ڕاده‌گرێت و به‌هۆكاری به‌ده‌ستهێنانی جامی جیهانی 1998 ی ده‌زانێت كه‌فه‌ڕه‌نسا بووه خاوه‌نی.
