گورگه‌كانی ڕۆمای ئیتاڵیا به‌هۆی فێڵی شه‌یتانه سوره‌كانی ئیتگلته‌راوه دوچاری ترس و دڵه‌ڕاوكێیی بون و له‌هه‌لێك ده‌گه‌ڕێن پوچه‌ڵی بكه‌نه‌وه.
بڕیاره ئه‌مشه‌و له‌دوو ولاتی جیاوازی ئه‌وروپا دوو ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می یاری ڕۆشتنی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ئه‌نجامبدرێت، هه‌ردوو یاریه‌كه له‌كاتژمێر "10:45" به‌كاتی كوردستان له‌نێوان هه‌ریه‌كه له‌تیپی تۆپی پێی یانه‌كانی "ڕۆما"ی ئیتاڵی و "مانچسته‌ریونایتد"ی ئینگلیزی له‌لایه‌ك و "شاڵگه"ی ئه‌ڵمانی و "به‌رشه‌لۆنه"ی ئیسپانی له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌نجامده‌درێت.
یاری یه‌كه‌م كه‌له‌نێوان یانه‌كانی ڕۆما "گورگه‌كان" و مانچسته‌ر "شه‌یتانه سوره‌كان" له‌یاریگای "ئۆڵۆمپی" ڕۆما ئه‌نجامده‌درێت، به‌یاریه‌كی ئاست به‌رزو به‌هێزی خوله‌كه هه‌ژمارده‌كرێت و چاوه‌ڕێده‌كرێت هه‌ردوو یانه جوانترین و به‌هێزترین یاری نمانیش بكه‌ن، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی كه‌ئێستا له‌لوتكه‌ی به‌هێزیدایه‌و پێشه‌نگی خولی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی گرتوه، هه‌رچه‌ند له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یاریه‌كه ئه‌نجامده‌دات به‌لام به‌نیازه له‌م یاریه‌دا بردنه‌وه تۆماربكات و فێڵ و سیحره‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕۆما به‌كاربێنێت، كه‌ترس و دودڵی له‌و فێڵانه له‌ئێستاوه گورگه‌كانی هه‌راسانكردووه‌و له‌هه‌لێك ده‌گه‌رێن پوچه‌ڵیان بكاته‌وه.
له‌یاری دووه‌مدا یانه‌ی شاڵگه‌ی ئه‌ڵمانیش له‌نێو یاریگای خۆی له"ئه‌رینا ئۆف" پێشوازی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ڕوخاو ده‌كات،جگه له‌ئاماده‌نه‌بونی میسی ئه‌رجه‌نتینی و دووه‌م باشترین یاریزانی جیهان، ئه‌وه‌ی له‌م یاریه‌دا بوه‌ته جێی دڵخۆشی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا ئه‌و دۆڕانه یه‌ك له‌دوا یه‌كانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌یه كه‌به‌م دواییانه به‌هۆی نزمی ئاستیانه‌وه ڕوبه‌ڕویان بۆته‌وه، یانه‌ی شاڵگه به‌سود وه‌رگرتن له‌و هۆكارانه ده‌یه‌وێت بردنه‌وه تۆماربكات و زامی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه قوڵتربكاته‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش ده‌یه‌وێت له‌م یاریه‌دا سه‌ركه‌وتن تۆماربكات و دڵی هه‌وادارانی ئاشتبكاته‌وه كه‌ماوه‌یه‌كه به‌هۆی نزمی ئاستیانه‌وه تۆراون لێی.