هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ری ئینگلیزی و به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی به‌سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌مشه‌ویان خۆیان نزیك كرده‌وه له‌قۆناغی پێش كۆتایی یانه پاڵه‌وانه‌كان.
شه‌وی ڕابردو دو ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی جیاواز له‌میانی یاریه‌كانی ڕۆشتنی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌نێوان یانه‌كانی "ڕۆما"ی ئیتاڵی و "مانچسته‌ر یونایتد"ی ئینگلیزی له‌لایه‌ك و "شاڵگه"ی ئه‌ڵمانی و "به‌رشه‌لۆنه"ی ئیسپانی له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌نجامدران.
یاری یه‌كه‌م كه‌له‌یاریگای ئۆڵۆمپی تایبه‌ت به‌یانه‌ی ڕۆما ئه‌نجامدرا، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی به‌سه‌ركردایه‌تی یاریزانی به‌توانای پرتوگالی "كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ" توانیان سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن به‌ده‌ستبێنن و دوجار تۆڕی گۆڵی یانه‌ی به‌رامبه‌ریان بهه‌ژێنن، له‌كاتێكدا ڕۆناڵدۆ توانی له‌خوله‌كی "39" یه‌كه‌مین گۆڵ تۆماربكات و ڕۆنی ئینگلیزیش له‌خوله‌كی "66" دووه‌مین گۆڵی تۆماركرد، ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ش بۆ یانه‌ی ناوبراو هه‌نگاوێكی مه‌زنه‌و بناغه‌یه‌كه بۆ یاری داهاتوو كه‌بتوانێت به‌ئاسانی سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه مسۆگه‌ربكات.
له‌یاری دووه‌مداو له‌یاریگای "ئه‌رینا ئۆف"ی تایبه‌ت به‌یانه‌ی شاڵگه‌ی ئه‌ڵمانی، تیپی تۆپی پێی ئه‌و یانه‌یه پێشوازی له‌یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كرد، یاریه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی میوان "به‌رشه‌لۆنه" به‌ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر كۆتایی هات، گۆڵه‌كه‌ش یاریزانی لاوی ئیسپانی "بۆیان" له‌خوله‌كی 12"ی گێمی یه‌كه‌م تۆماریكرد، به‌مه‌ش یانه‌ی به‌رشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دڵی هانده‌رانی ئاشتكرده‌وه قۆناغێكی مه‌زنی بڕی به‌نزیك بونه‌وه‌ی له‌یاری نیوه‌ی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه.
بڕیاره ئه‌مشه‌ویش دوو یاری تر له‌هه‌مان خول و قۆناغی پاڵه‌وانێتیه‌كه له‌نێوان یانه‌كانی "فه‌نه‌رباخجه"ی توركی و "چێڵسی" له‌نده‌نی له‌لایه‌ك و "ئه‌رسناڵ و لیڤه‌رپول"ی ئینگلیزی له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌نجامبدرێت.
یاریه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ش له‌ڕۆژانی "8 و 9"ی ئه‌م مانگه ئه‌نجامده‌درێت.
